
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجە پەسەند بکات و لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی کۆ دەبێتەوە و بڕیارە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بێت، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەری دا.
لێدوانی فەرمی: خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی یەکەم، دووەم و سێیەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت و پەسەند دەکرێت".
بۆچی گرنگە؟ هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە، جگە لە مووچە پشکی دیکەی هەیە، وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ ئێران: بۆ دانوستان درەنگ نییە
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە پەیامێکی بۆ ئێران نارد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە