
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرابوو، بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان کە بڕیارە تاوەکو 30ـی تەممووزی 2024 سەرجەمیان دابخرێن، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە: بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویست بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی، سکاڵاکە ڕەتکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: د. عائید هیلالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوەی لە کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیرانی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و عێراقدا باسکراوە، هاوشێوەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بووە، بەوەی دەبێت نوێنەراتییەکان لە هەرێمی کوردستان بمێنن، نوێنەراتییەکان داناخرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق دەیەوێت ئاوارەکانی نێو هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ زێد و شارەکانی خۆیان، بەڵام ئاوارەکان دەڵێن "نامانەوێت بگەڕێینەوە و ئێستا کوردستان وڵاتمانە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات