
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، نیەتی باش ھەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لێکتێگەیشتنی باش لەسەر بودجە و مووچە ھەیە، ھەردوو حکومەت ھەوڵ دەدەن ھەنگاو بنێن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، کێشەکانیش زیاتر تەکنیکین".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دواکەوتنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ناکرێت ھەموو مانگێک بۆ مووچە وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی تەکنیکی دروست بکات، پێویستە کۆتایی بەو کێشانە بێت و چیدی گرفت دروست نەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە 09-05-2024، پشووی یاسادانان دەست پێ بکات و ئەگەر خشتەی بودجە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ھەموارکردنەوە بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران، کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات