
سەرۆکوەزیران بارزانی و لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی و بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوڕا بوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا عەزرا زییا، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژیی 360 پلەی ئەمریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەختکردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 چرکە لەمەوپێش
حووسییەکان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئیسرائیل
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە قۆناغ ئاسایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی کورد لە خورماتوو سەرهەڵدەداتەوە و چوار کەس دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لە هەولێر فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج كۆچبەری كورد لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە