ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لەو شووقانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئێران بۆردوومان کراوە، نازانرێت ماڵی زانایەکی ئەتۆمی بووە یان فەرماندەیەکی سەربازی، وێنە: میدیاکان
ئاڤا نیوز
هەمان ئەو ڕۆژەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، سیخوڕەکانی مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشیان لە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران کردووە و پێیان گوتوون لە ماوەی 12 کاتژمێردا وڵاتەکە جێبهێڵن دەنا هێرشیان دەکەنە و سەر و دەکوژرێن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ جەنگی قورس و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران لە 24ی مانگدا، زانیاری نوێ ئاشكرا بووە، دەرکەوتووە ئیسرائیل 13ی مانگ کاتێک هێرشی کردووەتە سەر ئێران، پێشوەختە بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ بەرپرسی ئیسرائیلی قسەیان بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی کردووە، ڕۆژنامەکە تۆمارێکی دەنگی چوار دەقەیی بڵاوکردووەتەوە کە سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائی (مۆساد) بە زمانی فارسی و بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران دەکەن.
واشنتن پۆست بڵاوی کردووەتەوە لەلایەن مۆسادەوە تەلەفۆن بۆ زیاتر لە 20 بەپرس و فەرماندەی سەربازیی ئێران کراوە. سیخورەکانی مۆساد بە بەرپرس و فەرماندەکان دەڵێن: تاوەکو 12 کاتژمێری تر خۆت و هاوژین و منداڵەکانت ئێران جێبهێڵن، ئەگەر وا نەکەی، هەمووتان دەکوژین، خۆت و منداڵەکانیشت.
لە هەمان کاتدا: بەهەمانشێوە سیخوڕەکانی مۆساد نامەی دەنگی هەڕەشەئامێزیان ناردووە بۆ هەندێک لە بەرپرسەکان، بە یەکێکیان دەڵێن: تۆ لە لیستی ڕەشی ئێمدایت، ئامۆژگاریت دەکەین، تۆ 12 کاتژمێرت لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی خۆت و ماڵ و منداڵت ڕزگار بکەیت. پێشی دەڵێن: مۆساد لە پەنا گوێتدایە، هێندە نزیکین لێتەوە.
باکگراوند: لە جەنگی 12 ڕۆژەی نیوان ئیڕان و ئیسرائیل کە 13 ئەم مانگە بە هێرشی ئیسرائیل هەڵگیسرا و 24ی مانگیش ئاگربەست ڕاگەیێنرا، زیاتر لە 50 بەرپرس و فەرماندەی باڵای سەربازی و 17 زانای ئەتۆمی ئێران کوژران، زۆربەشیان لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکەدا کرانە ئامانج
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک دژی جەنگ دەڵێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسماعیل قائانی لە تاران دەردەکەوێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسماعیل قائانی لە تاران دەردەکەوێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: ئەمڕۆ بنکە سەربازییەکانمان ڕووبەڕووی "هێرشێکی ستەمکارانە" بوونەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند