پێشەوا هەورامانی: کەسانی شۆڤێنی رێگرن لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: ئەوانەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان راگرتووە، کەسانی وەک ئەو راوێژکارەن کە عەقڵیەتی شۆڤێنییان هەیە و پێداگرن لەسەر برسیکردنی خەڵکی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024، لە پەیامێکدا وەڵامی راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە کە لێدوانی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابوو و گوتبووی: واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچە بن.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی بەبێ ئاماژەکردن بە ناوی راوێژکارەکە دەڵێت: "پرسیارەکە ئەمەیە؛ سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و 55 ماددەی دەستووری بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێلکراون، کەچی ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە نابێت هەرێمی کوردستان جوڵەی دیپلۆماسی هەبێت".
زانیاری زیاتر: گوتەبێژی حکومەت بەپێویستی دەزانێت هاووڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانیان راگرتووە، کەسانی وەک ئەو راوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵیەتە شۆڤێنییە پێداگری لەسەر برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن".
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گوتەبێژی حکومەت بە جەختکردنەوە لەوەی دڵنیان کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، دەڵێت "راوێژکاری هاوشێوەن دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت