کەسێک 105 وەرەقە لە دۆلارفرۆشێک وەردەگرێت و دواتر بە تاک دۆلاری دەیداتەوە
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کەسێک لەڕێی تەلەفۆنەوە دۆلارفرۆشێک لە ڕانیە هەڵدەخەڵەتێنێت و بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی لێ دەدزێت.
چیرۆکی سەرەکی: کەسێک تەلەفۆن بۆ دۆلار فرۆشێکی دەستگێڕی نێو بازاڕی ڕانیە دەکات و داوای لێ دەکات بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی بۆ دابنێت، ئەویش بە دینار ئەو بڕەی بۆ دەهێنێت و ئاڵوگۆڕی پێ دەکەن، کاتێک دەگاتە لای دۆلار فرۆشەکە پارەکەی لێوەردەگرێت و خۆی سەرقاڵ دەکات بە تەلەفۆنەوە و بە دۆلارفرۆشەکە دەڵێت "پەشیمان بوومەوە و ئەوە پارەکەت"، بەڵام لەبری پارەکەی تاک دۆلاریی بۆ داناوە کە ئەودیو و ئەمدیوی 100 دۆلاریی بووە، بەمجۆرە فێڵی لێکردووە و تا ئێستاش دەستگیرنەکراوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەنێو بازاڕی دۆلارفرۆشەکانی ڕانیە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بۆ ئاڤا میدیا گوتی "چەند کەسێک کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سووریا بوون فێڵیان لە دۆلارفرۆشێک کردووە و بڕی 10 هەزار و 500 دۆلاریان لێ وەرگرتووە و بە تاک دۆلاریی داویانەتەوە".
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بۆ ئاڤا میدیا گوتی "ڕۆژانە مامەڵەی لەم جۆرە لەنێو بازاڕ زۆر ڕوودەدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ سکاڵایەک نەگەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە کەسێک پارەی لێدزرابێت، ئەو کەسەش پارەکەی لێدزراوە سکاڵای نەکردووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە