
پڕۆژەی ئاوی خاس
ئاڤا نیوز
نزیکەی 24 کاتژمێر بەسەر تەقینی یەکێک لە بوتڵەکانی کلۆری ئاوی خاس تێدەپەڕێت و هێشتا چارەسەرنەکراوە، بەڕێوەبەڕی پڕۆژەکە ئاماژە بەوەدەدات، کە "بەهۆی خراپی کوالێتییەوە ئەو بوتڵانە دەتەقن."
وێنە گەورەکە: لە ماوەی كەمتر لە 20 ڕۆژدا دووجار بوتڵی غازی كلۆر تووشی لێچوون دەبێت، نزیکەی 300 کەسی دانیشتووی گوندی بنەوشانی سەرگەردان کردووە و ناچار بوون کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: لەتیف بنەوشەیی، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی بنەوشانە بە ئاڤا نیوزی گوت: "بنەوشان 300 مەتر لە پڕۆژەی ئاوی خاس دوورە، هەر جارێک لێچوونی غاز هەبێت، بۆ پاراستنی ژیانی خۆمان ناچار دەبین ماڵ و حاڵی خۆمان چۆڵ بکەین."
پێدراوە ڕاستییەکان: غازی کلۆر خنکێنەر و ژەهراوییە، مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ، گیانلەبەر و ڕووەک دروست دەکات.
لە لایەکی دیکەوە: ئەو بوتڵانەی بۆ هەڵگرتنی غازی کلۆر بەکاردەهێنرێن، ئێرانین و بەهۆی خراپی کوالێتیانەوە دەتەقن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات