
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای پشووی فەرمی دا و یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال و "غەدیر"یشی بە پشووی فەرمی دانران.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 167 ئەندام کۆبووەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدان بوو لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکانی وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمان دەنگی لەسەر پشووە فەرمییەکانیدا و جگە لە پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری وڵات ناساند، لەنێویاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال و ڕۆژی "غەدیر".
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەسەر داوای لایەنە کوردستانییەکان ڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کە دەکاتە 16-3، بۆ پرۆژە یاسایەکە زیاد کرا و دەنگی لەسەر درا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18ـی زیلحیجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، لای شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، گوایە لەم ڕۆژە لە ساڵی 10ی کۆچی، پەیامبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەکو شوێنگرەوەی خۆی داناوە، موقتەدا سەدر داوای کردبوو بە فەرمی بکرێتە پشووى فەرمى.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
27 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە