شاخەوان عەبدوڵا: یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش دەوڵەمەندتر دەکەین
- عێراق
- 22 ئایار

بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش (بەعس)ـی دواخست، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی یاسایەکە لە بەرژەوەندیی خاوەن زەوییەکان.
بۆچی گرنگە؟ بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش، بە سەدان هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێشتر بە عەرەبە هاوردەکان دراوە، دەدرێنەوە بە خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر بڕگەی دووەم نەدرا کە پەیوەست بوو بە یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانی كە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش بوو".
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەوان هەندێک ناوچەی دیکەیان بۆ ناو پرۆژە یاسایەکە زیاد کردووە، کە لە سوودی سەرجەم پێکهاتەکانە و "کاری باشمان لەو بارەیەوە کردووە".
ئەمەش بزانە: بەهۆی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش، کورد و تورکمان و بەشێک لە عەرەبی شیعەمەزهەب، زەوییەکانیان لێ وەرگیرایەوە و درا بە عەرەبی هاوردە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
37 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە