
باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، وەڵامی نامەیەکی ئێزدییەکان لەبارەی دانانی میر دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، دانانی سەرۆک و سەرکردەی مەزهەبە ئایینییەکان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2019 دوای مردنی تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە عێراق و جیهان، ماڵی ئێزیدییەکان میر حازم تەحسین بەگیان وەک میری نوێی ئێزیدییەکان لە عێراق و جیهان دەستنیشان کرد.
بۆچی گرنگە: پێش مانگێک لە شاری بەغدا، سالم نەجمان بەگ کە لە بنەماڵەی میرانی کوردانی ئێزدییە، وەکو میر ناسێنرا و ڕێوڕەسمێکی بۆ سازکرا؛ ناساندنی ئەو کەسەش وەک میر لە بەغداوە، کاردانەوەی ئێزدییەکانی بەدوای خۆیدا ھێنا و لەوبارەیەوە نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە وەڵامی نامەکەدا ڕایگەیاند: "ڕێکارەکانی دانان و دەستبەکاربوونی حازم تەحسین بەگ وەک میر بۆ ئایینیی ئێزدی لە عێراق و جیهان، بەپێی دەستوور و یاسا لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە".
ئەمەش بزانە: دوای دانانی میرێک لە بەغداوە بۆ ئێزدییەکان، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدی کرد و ڕایگەیاند: "بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و ڕێگە نادات بابەتی نامۆ بەسەر ئێزدییەکاندا بسەپێندرێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە