عێراق جەخت لە پابەندی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دەکاتەوە کە خاکی وڵاتەکەیان بەکارنەهێنرێت
- عێراق
- 26 ئایار

ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵوێستی پتەوی وڵاتەکەی دووپات دەکاتەوە لەوەی ڕێگە نادەن خاكی عێراق ببێتە شوێنی دەستپێكی "تاقمە تیرۆریستی و قەدەغەكراوەكان".
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 26-5-2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد.
بۆچی گرنگە: لە میانی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن واژۆ کران، یەکێک لەوانە یاداشتی لێکتێگەیشتن بوو بۆ هاریکاریی ئەمنی لەنێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەردوو حکومەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی توركیای پشتڕاست كردەوە، "هەڵوێستی پتەوی عێراق ئەوەیە كە ڕێگە نادات خاكی عێراق ببێتە گۆڕەپانی دەستپێكی گرووپە تیرۆریستی و قەدەغەكراوەكان كە مەترسی لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵات و ناوچەكە دروست دەكەن".
زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بۆ بەغدا و گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانە كرا كە لە سەردانەكەدا واژۆ كرابوون.
ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ڕێگە نادەین هیچ هێزێک خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنێت".
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات