بە گوژمەی 156 ملیار دینار چەندین پرۆژەی ڕێگەوبان لە پارێزگای دهۆک جێبەجێکراون
- بزنس
- 27 ئایار

شاری دهۆک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک ڕایدەگەیێنێت، لە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆر بەو کەرتە دراوە و بە گوژمەی زیاتر لە 156 ملیار دینار پرۆژە جێبەجێکراون.
لێدوانی فەرمی: شێرزاد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی 2019ـەوە تاوەکو 2022، 268 پرۆژەی ڕێگەوبان بە درێژایی 748 کیلۆمەتر بە گوژمەی 156 ملیار و 131 ملیۆن دینار لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێکراون.
ژمارەکان وا دەڵێن:
• لە ساڵی 2019 بە گوژمەی 15 ملیار و 975 ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێکراون.
• لە ساڵی 2020 بە گوژمەی زیاتر لە 37 ملیار دینار پرۆژە جێبەجێکراون.
• لە ساڵی 2021 بە گوژمەی 62 ملیار و 836 ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێکراون.
• لە ساڵی 2022 بە گوژمەی 40 ملیار و 153 ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێکراون.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ساڵی 2023ـەوە شێرزاد قادر ئاماژەی بەوەش کردووە، پرۆژەکانیان لەسەر پلانی ئەو ساڵە هێشتا بەردەوامن و لە جێبەجێکردندان، بە گشتیی گرنگییەکی زیاتر بە ڕێگەی گوندەکان دراوە بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە پەیامێکی بۆ ئێران نارد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 حوزەیران
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە