
دروێنەکردنی گەنم. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، بە پشتگیری حکومەت پارێزگای دهۆک لەڕووی کشتوکاڵییەوە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ساڵی ڕابردوو 12 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک لە بەرنامەی 'ڕابن ژخەوێی ئاڤا بەهدینان'دا گوتی: لەڕووی کشتوکاڵەوە دهۆک بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە و لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی پەتاتە، ترێ، سێو و پیاز دێت، 33%ـی گەنمی هەرێمی کوردستان بەرهەم دێنێت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەهۆی بوونی ژمارەیەک کۆگەی ساردکەرەوەی گەورە لەسەر ئاستی عێراق، پارێزگای دهۆک زۆرترین بەروبوومی کشتوکاڵی کۆگە دەکات، کە توانای 600 هەزار تۆنی هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ساڵی ڕابردوو 256 تۆن لە بەرهەمی جووتیارانی دهۆک، ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە و 12 هەزار تۆن بەرهەمیش هەناردە کراون.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 50 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 حوزەیران
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە