
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ساڵی پار سێ هەزار تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی سعودیە کرا، ئەمساڵ خواستی ئەو وڵاتە لەسەر پەتاتەی جۆری پیشەسازیی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەم بایەخێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دراوە، ساڵ دوای ساڵ بەرهەمەکانی ئەو بایەخە زیاتر دەردەکەوێت، ئێستا بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە لووتکەی بەرهەمهێنان.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: لەڕێگەی پەیوەندییەکانی کۆنسوڵخانەی سعودیە، وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە وەک قۆناغی یەکەم داوای پێنج هەزار تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئەمەش بۆ پیشەسازیی چپس و فینگەرە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، ڕێکارەکانی ناردنی پەتاتە بۆ وڵاتی سعودیە دەست پێ بکات، هەنگاوی یەکەم چەند کۆنتێنەرێک دەڕوات و ڕۆژانی دواتر پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
باکگراوند: ساڵی پار هەشت هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی سعودیە و ئیمارات کرا و بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە 150 هەزار تۆن، ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت ئەو بەرهەمە زۆر زیاتر بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
باڵی گردەکە داوای سڕکردنی چالاكییەكانی گۆڕان دەکات
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
وادەی دواخستنی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات