ئاڤا نیوز
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ بە گرنگ وەسف دەکات و دەڵێت، هەلی کاری زۆر دەڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە ئاکرێ سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی دووەم گەورەترین عەلوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دانا کە پڕۆژەکە بە گوژمەی 22ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 245 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە ستراتیژییە و ناوەندیی ساغکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیارانە لە ناوچەکە.
خاڵی ئەرێنی: ئەم پڕۆژەیە هەلی کار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و هۆکارێک دەبێت بۆ گواستنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و بەبازاڕکردنیان.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی هەناردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانەوە، وەزیری کشتوکاڵ جەخت لە هەوڵەکانیان دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، لیژنەیەکی هاوبەشیان هەیە لە نێوان وەزارەت و نووسینگەی سەرۆکوەزیران کە کار لەسەر بەبازاڕکردنی ئەو بەرهەمانە دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت