
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لایەنە سوننە و شیعییەکان ڕێککەوتوون بۆ گرێدانی دانیشتنێکی پەرلەمان پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بکرێت.
وێنە گەورەکە: قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە بەردەوامە، ناکۆکیی نێوان لایەنە سوننەکان لەسەر بەربژێرک و دابەشبوونی لایەنە شیعە و کوردییەکانیش هۆکار بووە لەوەی نەتوانرێت سەرۆکێک بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پەرلەمانتارێکی سوننە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەوەی بە میدیای عێراق گوتووە: "ڕێککەوتن لەنێوان فراکسیۆنە سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی کراوە بۆ گرێدانی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمان بەوەکالەت هەفتەی داهاتوو ئەندامانی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئاگادار بکاتەوە.
ئەمەش بزانە: شەوی دووشەممە 24-6-2024 هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی هێزە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق لە کۆشکی حکومی لە بەغدا پەیوەست پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکە کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 34 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە