سەرۆکایەتیی کۆمار دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک ڕاوێژکار و شارەزا ڕەت دەکاتەوە
- عێراق
- 27 حوزەیران

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
میدیای عێراقی ئاماژە بە دەستلەکارکێشانەوەی ڕاوێژکارێکی ئەمنی و پێنج شارەزا لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەکەن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماریش هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای عێراقی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کردووە، پێنج شارەزا و ڕاوێژکارێکی ئەمنی لە سەرۆکایەتیی کۆمار دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کردووە، بەبێ ئاماژەکردن بە هیچ هۆکارێک.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتیی کۆمار بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەواڵەکە ڕاستە و سەرۆکایەتیی کۆمار خەریکی تاوتوێکردنی ئەو بابەتەیە، بەڵام هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە".
بۆچوونی بەرامبەر: هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستە و هیچ بنەمایەکی نییە. دواتریش لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرۆکایەتی کۆمار بەفەرمی هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئێران بۆ دانوستان گەیشتە عومان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ ئێران: بۆ دانوستان درەنگ نییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە پەیامێکی بۆ ئێران نارد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە