
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنیە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداری دەدات لەوەی پێکهاتەکانی عێراق لە شەڕێکی ڕانەگەیێنراوی ناوخۆییدا دەژین و ڕەخنەی تووندیش لە واشنتن دەگرێت.
وێنە گەورەکە: ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنیە لە چەندین بۆنەو دیداری جیاوازدا، لەبارەی دەستوەردانی دەرەکی و ئەو لێکەوتانەی لە ئەنجامی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە خاکی عێراق و بوونی چەک لە دەستی هێزە نا یاساییەکان و چەندین پرسی دیکە هۆشداری داوە.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد عەلاوی، لە دیمانەیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "زە ناشیوناڵ"ـی بەریتانی ڕایگەیاندووە: "ئێستا شەڕێکی ڕانەگەیێنراوی ناوخۆیی لە عێراق هەیە، من دژی داگیرکاری و جەنگ بوومە، بەڵام ئەمریکییەکان دەیانویست وڵات دابەشی سەر سوننە و شیعە بکەن".
زانیاریی زیاتر: عەللاوی ئەوەشی گوت، پێشتر ململانێیەکان لەنێوان سوننە و شیعە بوون، بەڵام ئێستا دەبینین شیعە لە بەرامبەر سوننە، شیعە لە دژی خۆیان و سوننە لە دژی خۆیان، تەنانەت سوننەکان ناتوانن سەرۆکێک بۆ پەرلەمان دەستنیشان بکەن.
لەلایەکی دیکە: عەللاوی ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت "لە دروستکردنی دابەشبوونێک لە وڵاتدا لەنێوان سوننە و شیعە و کورد و هەڵگیرسانی گرژییە تائیفیەکان".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
40 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە