ئاڤا نیوز
سایلۆ نوێیەکەی هەڵەبجە، بەرهەمی گەنمی جووتیاران لە تێکچوون دەپارێزێت و سوودێکی زۆریان پێ دەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە گەنمی جووتیارانی هەڵەبجە لە بنکەیەک وەردەگیرێت، گەنمەکە لە شوێنی هەڵگرتنیدا زۆر پارێزراو نییە و بەردەوام بەشێکی تێکدەچێت، بۆیە پارێزگاکە پێویستی بە سایلۆیەکی مۆدێرن هەبوو.
لێدوانی فەرمی: ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، لەو بنکەیەی ئێستا گەنمی تێدا هەڵدەگیرێت، تەنیا دەتوانن 20 بۆ 25 هەزار تۆن گەنم وەربگرن؛ لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێکجار تووشی تەڕی و خراپبوون دەبوو، زۆرجاریش بەشێکی کە خۆر لێی دەدا ڕەنگ و بۆن و تامی تێکدەچوو.
ژمارەکان وادەڵێن: سایلۆکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 50 دۆنم زەوی بە تێچووی نزیکەی 25 ملیار دینار دروست دەکرێت، وادەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
باڵی گردەکە داوای سڕکردنی چالاكییەكانی گۆڕان دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وادەی دواخستنی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات