فوئاد حسێن: لەبارەی سزادانی بانکە عێراقییەکانەوە گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا کرد
- عێراق
- 12 تەممووز

فواد حسێن - وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا كۆبووەتەوە و لەسەر سزادانی چەند بانكێكی عێراقی گفتوگۆیان كردووە.
وێنە گەورەکە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ و چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی بالای ئەمریکا و ناتۆ ئەنجامداوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:"لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی پرسی، ئابووری، پەیوەندییە دارایی و بانکەکانی هاوبەش و بانکە سزادراوەکانی عێراق کفتۆگۆمان کرد".
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن ئەوەشی گوت، "کۆبوونەوەکان ڕاشکاو، گرنگ و بەسوود بوون و هەنگاوی جدی لە لایەن ئەمریکاوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و ڕەوانەکردنی بۆ ئەو گرووپانەی دژبەری ئەمریکان، سزای بەسەر 27 بانکی عێراقیدا سەپاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات