
گورزهكانی ئیسرائیل 20 ساڵ حیزبوڵڵای گه‌ڕاندووه‌ته دواوه، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر و بێته‌لی هه‌زاران چه‌كدار و ئه‌ندامی حیزبوڵڵای لوبنان، وانه‌یه‌كی سه‌ربازیی گرنگی به هه‌مووان دا كه پره‌نسیپی هێرش و غافڵگیركردن (المباغتة)، سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی و ده‌ستڕۆیی ستراتیجی به‌و لایه‌نه ده‌دات كه گورزی یه‌كه‌م ده‌وه‌شێنێت، به پێچه‌وانه‌ی ستراتیجی ده‌وره‌دان (الاحتواء) كه كار له‌سه‌ر سنوورداركردنی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه‌دا سه‌رده‌می جه‌نگاوه‌ره ئازاكان كۆتاییهات و شێوازی جه‌نگی كلاسیكی بوو به به‌شێك له ڕابردوو. فۆڕمی نوێی جه‌نگ ئاماژه‌یه بۆ سه‌رده‌مێكی ترسناك كه تیایدا هه‌موو ئامێرێكی ئاسایی ده‌كرێت ببێت به چه‌كی دووژمن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وجودی. له‌دوای 18 سێپته‌مبه‌ری 2024 جیهان پێده‌نێته ناو زه‌مه‌نی نادڵنیایی و گه‌وره‌تربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان.
ئه‌و ئیختیراقه ترسناكه‌ی ئیسرائیل له سیسته‌می فه‌رمانده‌یی و كۆنتڕۆڵ (القيادة و السيطرة)ى حيزبوڵڵادا كردوویه‌تی، به‌واتای كۆتایهێنان به سیسته‌می په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌رمانده‌یی و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی حیزبوڵڵا دێت. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئاماژه‌یه بۆ دۆخی به‌ر له هێرشی زه‌مینی، لێره‌وه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه له ڕۆژ و هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بكاته سه‌ر لوبنان. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر حیزبوڵادا هاتووه به هه‌موو پێوه‌رێكی سه‌ربازی، شكستێكی ستراتیجی گه‌وره‌یه، ئێستا حیزبوڵڵا په‌نای بردووه‌ته به‌ر ڕێگه كلاسیكییه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌وانه به‌شێوه‌ی زاره‌كی په‌یام ده‌گه‌یه‌نێته دووكانداره‌كان و خەڵکی بازاڕ، تاوەكو له‌وێوه به یه‌كه سه‌ربازی و چه‌كداره‌كانی بگات.
ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی ئیختیراقكردنی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر و سیسته‌می هه‌واڵگرییه‌وه، توانیویه‌تی ئادرێسی سه‌ركرده باڵاكان و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانیان، ژووری ئۆپه‌راسیۆن، كۆگای چه‌ك و تونێله‌كانیان ئاشكرا بكات. له دۆخێكی له‌م شێوه‌دا ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بکات، به‌رگریكردن بۆ حیزبوڵڵا پڕۆسه‌یه‌كی زۆر سه‌خت ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی گورزی ئاسمانییه‌وه ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی ڕیزی یه‌كه‌می یه‌كه‌ی (ڕه‌زوان)ی كوشت كه یه‌كه‌یه‌كی دهستەبژێر و گرنگی حیزبوڵڵایه. ئیسرائیل به نزیكه‌یی زۆرینه‌ی فه‌رمانده مه‌یدانی و گرنگه‌كانی حیزبوڵڵای له‌ناو بردووه. گورزهكانی ئیسرائیل 20 ساڵ حیزبوڵڵای گه‌ڕاندووه‌ته دواوه.
به دیوێكی دیكه‌شدا ڕه‌نگه قاعیده‌ی شه‌عبی و به‌شێك له نوخبه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی حیزبوڵڵا لەدوای ئه‌م ڕووداوه‌وه وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه كه له‌ڕووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه لاوازه له ئێران بڕوانن، چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی تاران له‌ڕووی هێزه‌وه نمایشی ده‌كات هیچ به‌هایه‌كی ستراتیجی نییه، ته‌نانه‌ت باڵیۆزه‌كه‌ی خۆیشی له به‌یرووت یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان بوو. ئه‌گه‌ر ئێران له‌ڕووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه پێشكه‌وتوو بووایه، حیزبوڵڵا ناچار نه‌ده‌بوو له وڵاتێكی دیكه‌وه ئه‌و ئامێرانه هاورده بكات.
ئێستا به‌ره‌ی سه‌ره‌كی جه‌نگی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵایه، ڕووداوه‌كان به‌شێوه‌ی دراماتیكی ڕووده‌ده‌ن و ئاماژه‌ن بۆ فره‌وانبوون و ده‌ستپێكی جه‌نگێكی هه‌رێمی كه ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاره‌وه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟