
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، کاک قوباد بەرامبەرم بوو بینیم کەڤەری گۆڕی و لەسەر کەڤەرەکەی نوسرابوو دەسەڵاتی خۆسەپێن دەگۆڕین، منیش کۆمێنتێکم بۆی نووسی کە هەموو بینیتان!
لە دوایین خولەک و پێش هەستان لەسەر کورسی کۆبوونەوەکە، بەڕێز سەرۆکوەزیران بە پێکەنینەوە وتی "ئەرێ برادەران قەسدیان ئەوەیە ئێمە دەگۆڕن دەڵێن دەسەڵاتی خۆسەپێن؟ ئینجا مایکی بەردەم خۆی کردەوە و وتی "تەنها دەسەڵاتی خۆسەپێن ئەوەیە کە لە سلێمانی هەیە و بەم نزیکانەش کۆتایی پێ دێت، چونکە ئەو دەسەڵاتەی لێرە لە پایتەخت هەیە بەردەوام دەبێت و ئێوە ناتوانن بیگۆڕن".
کاک مەسرور ئەم قسەیەی کرد و لە شوێنی خۆی هەستاو خودا حافیزیکرد!
کە جەنابیان گەیشتە لای دەرگاکە و لە پشتییەوە و ڕووبەڕوو نا، لەژێر لێوەوە کاک قوباد دوو سێ قسەیکرد، باوەڕبکەن من نەمزانی چیگوت، چونکە زۆر بەکزی گوتی!
زۆر جار محاسەبە و گلەیی و سەرزەنشتکردن لەلایەن بەڕێز سەرۆکوەزیران ئەنجامدراوە لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن لەسەر بابەتی قاچاخی و مەرز و زۆر شتی دیکە، بەڵام هیچکات تەنانەت ڕوونکردنەوەشم نەبیستووە نەک وەڵامدانەوە!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟