لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
- بیروڕا
- 17 تشرینی دووەم

Ava Media
Ghost

سەرژمێری گەورەترین و بەرفراوانترین چالاکییە کە حکومەت لەهەر ووڵاتێکی دونیا ئەنجامی دەدات، تەواوی جوگرافیا، یەکەی کارگێری و گشت هاووڵاتیی و سەرجەم پیشە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی وڵات دەژمێردرێت و بگرە ئامار دەکرێت
ئەو زانیارییانە لە سەرژمێری دەست دەکەوێت جیاوازە لە رووپێو و راپرسیی و ئامارەکانی دەستکەوتوو لە سێکتەر و بابەتە هەمەجۆرەکان، چونکە سەرژمێریی گشتگیرە و تەواوی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، پشت بە نموونە یان بەشێک نابەستێک، ئەمەش لە رووی زانستیەوە رێژەی هەڵە دەکاتە سفر یان نزیک لە سفر و زانیارییەکان پڕبەپڕی کۆمەڵگە دەبێت
سادەترین و گرنگترین نيشاندەر کە لە سەرژمێرییەوە بەدەست دێت بریتییە لە ژمارەی دانیشتووان، دواتر پۆلێنی بۆ رەگەز و تەمەن و ئاستە جیاوازەکانی دیکە. ئیدارە و ڕێکخستن و پلان لەسەر بنەمای ئەم سادەترین نیشاندەرە دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەکرێت، بە نموونە بودجەی پارێزگاکان، کورسیەکانی پەرلەمان، دامەزراندن، یەکەی نیشتەجێ بوون و خزمەتگوزارییەکانی دیکە
گرنگترین خاڵی بەهێزی سەرژمێریی ئەوەیە قەبارەیەکی گەورەی دانیشتووان لەو پارێزگا، یان یەکە کارگێڕییە تۆمار بکرێت. ئەگەر بتوانی قەبارەیەکی گەورە تۆمار بکەیت و دواتر ئەو قەبارەیە بە فاکتەری کۆچ یان هەر دۆخێک کەم ببێتەوە ئەوە قازانج دەکەیت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەیەکی گەورە لە ماف بپچڕیت لەبارامبەر ئەرکێکی کەمتر
ئەگەر چی لە فۆرمی سەرژمێری هەموو رێوشوێنەکان دیاریکراوە کە کەسێک وابەستەی شوێنی نێشتەجێبوونی بکاتەوە، بەڵام شیکاری داتاکانی دوای تەواوبوونی سەرژمێری ڕوڵێکی هەستیار دەگێڕن لە پیشاندانی راستییەکان یان بەلاڕێدابرنی ژمارەکان
بۆ بەستنەوەی ئەو پەرەگرافانەی سەرەوە بە یەکدی وتێگەیشتن لە کرۆکی نووسینەکە، بەجێی ترس و دڵەڕاوکێ لە سەرژمێری و سڵەمینەوە لەوەی ئەمەش فێڵێکی دیکە نەبێت، وەرن با سیاسییانە مامەڵە لەگەڵ ئاڵەنگارییەکان بکەین. لێگەڕێین خەڵک لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بێنە کوردستان و ئەم ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی کۆتایی هەفتە لە کوردستان بەسەربەرن، لەم ڕیگەیەوە لەسەر پارێزگاکانی کوردستان تۆمار بکرێن و دانیشتووانی کوردستان زیاتر دەرکەوێت
راستە کە دواتر لە شیکاری زانیاریی و نیشاندەرەکانی کۆچ دەبەسرێنەوە بە شوێنی نیشتەجێی خۆیان، بەڵام لە سەرەتاییترین ئاماری دەستکەوتوو لەسەر پارێزگای سەرژمێریی کراو تۆمار دەکرێن و دەتوانرێت لە داهاتوو سوودی لێوەربگیرێت
ئەوە ئەوپەڕی زیرەکی و لێهاتووییە کە جوگرافیای کوردستان چڕ کەیتەوە لەسەر خەڵکی دەرەوەی کوردستان و زۆرترین پشک لە قازانجەکانی بۆ خۆت بچڕیت، نەوەک بیرلەوە بکەیتەوە کە خێزانێکی غەیرە کورد لە هەرێمی کوردستان بەشداری پێنەکەیت ئەمەش بە کوردایەتی بزانیت… دەبێت شارەزایانە مامەڵە لەگەڵ سەرژمێریی بکرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟