ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
- بیروڕا
- 24 تشرینی دووەم

حەسەن ئەمین محەممەد
مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین/کۆلێژی یاسا - هەولێر

دوای ئەوەی سەرژمێری بۆ ماوەی 27 ساڵ نەکرا و دوای کێشمەکێشمێکی زۆر و دواخستنی بۆ چەندینجار، لە 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەموومان دەزانین ئێستا ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز دەکەوێتە سەر سەرکردایەتیی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانمان لە بەغدا، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانەی لەگەڵ بەغدا کراون، چونکە ئەگەر بێت و ئەو ڕێککەوتننامانە تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق کە ساڵێکی دیکەیە و لە مانگی شەشی 2025 دەکرێت جێبەجێ نەکرێت دوو ئەگەری تێدایە:
یەکەم: یان دەبێت هەڵبژاردنی عێراق بەگشتی یان لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 دوا بکەوێت تا وردبینی لە ناوەکانی تۆماری دەنگدەران و بەپێی ئەم سەرژمێرییە یەکلایی دەکرێتەوە.
دووەم: یان هەڵبژاردن نەکرێت بە بەشداری هەزاران عەرەبی هاوردە و گۆڕینی دیمۆگرافی و ئیداری ژمارەی نوێنەرانمان لە پەرلەمانی عێراق، تاوەکو هەتاهەتایە جێگیر دەبێت و ئەمەش گەورەترین کارەساتە بەسەر مێژوو و خەباتی 100 ساڵەی گەلی کورددا.
با بێینە سەر دەقی ڕێککەوتننامەکە کە حەوت خاڵ لەخۆدەگرێت:
1- پەیوەستبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی (73/1تحادیە/2010) کە ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە جیاکردنەوەی سەرژمێری گشتییە لە سەرژمێری ماددەی 140ی دەستوور.
2- ئەم خاڵە پەیوەستە بەو تیمە هاوبەشانەی لە ناوچە دابڕێنراوەکان کاری خۆیان دەکەن لە نێوان هەرسێ پێکهاتەکەدا لە ناوچەکانی کێشە لەسەرەکان.
3- ئەم خاڵە زۆر گرنگە کە باس لە دەستەی ژمێریاری دەکات لە هەرێمی کوردستان و لە بەغدا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی (چونکە تۆماری سەرژمێری 1957 لە وەزارەتی ناوخۆی ئیتیحادی دایە) دوای بەراوردکردن ئەو داتایانەی دێنە بەردەست لەگەڵ ئاکامی سەرژمێرییەکان لەم دوو خاڵەی خوارەوە:
أ: تۆماری وەزارەتی ناوخۆ و سەرژمێری ساڵی 1957 وە نوێکردنەوەکانیان( تحديثات) مەبەست لەمە هەرکەس باوک و باپیری لە سەرژمێری 1957 بەشداری کردبێت، ئەوا مافی ئەوەی هەبووە لەم سەرژمێرییەدا بەشدار بێت و تۆمار دەکرێن لە سنووری پارێزگای کەرکووک.
ب: تۆمارەکانی وەزارەتی بازرگانی و داتاکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، مەبەست لەم خاڵە ئەوانەی نفوس و کارتی نیشتمانییان لە پارێزگاکانی دیکەیە و گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای کەرکووک، بەرواردکردنیان لەگەڵ ئەوانەی کۆچیان کردووە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو داتایانە هەمووی لای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە.
4- ئاکامەکانی سەرژمێری گشتی (مقاطعة بيانات الخاصة) واتە بەراورد و لێکدنەوەی زانیارییەکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ سەرژمێری 1957 کە ئەمە لە ئەرک و تایبەتمەندی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵییە و لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان (بەپێی ڕێککەوتننامەی هاوبەش).
بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە تۆمارێک تایبەت دەکرێت بە ناوچە کێشە لەسەرەکان و دوای ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتننامەیە بە لیژنەیەکی هاوبەش و دەبێتە تۆمارێک کە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەسەر دەبێت، وێنەیەک لەو تۆمارە لای وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەبێت و وێنەیەکی دیکەشی لای وزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
5- پەیوەستبوون بە ڕێکخستنی چەند خشتەیەکی سەرژمێری دەربارەی ژمارەی کوردە کۆچکردووەکان و دەرکراوەکانی سنووری ماددەی 140 و هاوردەکان کە مەبەست لێرەدا عەرەبی هاوردەیە، هەروەها ئاوارەکانی ئەو ناوچانە و پارێزگاکانی دیکە بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان، مەبەست لێرەدا وردبینی (پاک و پیسی) ئەو ناوانەی کە تەرحیل کراون و هاتوون بۆ ئەم ناوچانە، بۆ گەڕانەوەی نفوسەکانیان بۆ جێگای نیشتەجێبوونی خۆیان.
6- دەستەی ژمێریاری هەرێمی کوردستان تیمێکی هونەری ڕەوانەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی گشتی ژماردن دەکات بۆ چاودێریکردن و ڕووماڵکردنی پرۆسەی سەرژمێری بۆ دڵنیابوون لەسەر کاری تیمەکان تا کۆتایی پرۆسەکە، ئەم خاڵە ڕوونە کە ئەم تیمە هاوبەشانە دەبێت بڕیارەکانیشیان بە هاوبەشی بێت و هەر تێبینییەک هەبووبێت دەبێت سەرووی خۆیان ئاگادار بکەنەوە، بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری گونجاو دەربارەی هەر گۆڕانکارییەک یان هەر کارێکی پێچەوانەی یاسا و ڕێککەوتنەکان.
7- پەیوەستبوونی دەستەی ژمێریاری هەرێمی کوردستان بە مەشقی بژمێرەکانیان لە خولێکی چڕدا بۆ ئامادەبوون بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی بۆ هاووڵاتیان و شوێنی نیشتەجێبوونیان لە 20-11-2024.
ئەمە کۆی ئەو خاڵانە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەولێر) لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی (بەغداد) ڕێککەوتوون لەسەری، واتا دەبێت سەرکردایەتیی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا دەستنیشان بکەن بۆ ئەم پرسە نیشتیمانییە چارەنوسسازەی خەباتی گەلەکەمان.
تێبینی: دەقی ڕێککەوتننامەی (هەولێر و بەغدا ) بە زمانی عارەبی لەم لینکەوە ببینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟