کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا بێ پسووڵە پارە لە قوتابیان وەردەگرێت

ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکاری ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەددین دەکات کە گلەییان هەیە و دەڵێن، لە سەنتەری زمانی زانكۆکان كاتێك بەشدار دەبیت بۆ هەر خول و كۆرسێك، پارەیەكی زۆرت لێ وەردەگیرێت، بەڵام لەسەر ئەو وەسڵەی كە پێتی دەدەن پارەیەكی زۆر كەمی تێدا دەنووسرێت