وادەی یەکەم گەشتی حەجخوازان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەرەو سعودیە ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 24 نیسان

ساتی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە
ئاڤا نیوز
وادەی یەکەم گەشتی حەجخوازان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەرەو سعودیە ئاشکرا دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی حەج و عومرەی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستانیش ئامادەکاری تەواویان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە وەرزی حەجکردن، لەسەر ئاستی جیهان بە سەدان هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوو لە شاری سعودیە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شێخ سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان لەلایەن دەستەی حەج و عومرەوە بۆ دەستپێکردنی یەکەم گەشتی حاجیانی عێراق بۆ سعودیە لە ماوەی بیست ڕۆژی داهاتوودا، کراون.
شێوازی جێبەجێکردن: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئامادەکارییە لۆجستییەکان تەواو کراون، کە بریتیین لە ئامادەکردنی فڕۆکە مۆدێرنەکانی دریملاینەر و دانانی خشتەی ڕێکخراو بۆ گەشتە ئاسمانییەکان کە لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و بەسرە و نەجەفەوە دەبێت، هاوشان لەگەڵ گەشتی وشکانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ترێبیلەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، "ناوەڕاستی مانگی پێنج، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج هەزار و 120 کەس ئەمساڵ سەردانی ماڵی خودا دەکەن و دەبن بە حاجی، مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ بەشێکی زۆریان کراوە، چونکە ئەمساڵ حەجخوازان ناتوانن بە ڤیزای بازرگانی و ساڵانە حەج بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران