
دیمەنی کەرتی هەشتی حەسارۆکی هەولێر کە بەمدواییە لەلایەن حکومەت بڕیاری ئاوەدانکردنەوەی دراوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی لە بانکەکان پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینان دەستپێدەکات، ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتیشن دەتوانن لێی سوودمەند بن.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 277 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەیە، بەشێكیان ل ەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، بەشێک دەبن لەو 200 هەزار کەسەی زەوییان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی خێرا کراوە، ئامانجەکەش ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە دەستپێبکات".
ڕێنماییەکان چین؟
1. ئەو فۆڕمەی دەدرێت بە خانەنشیان پێویستە مۆری خانەنشینی لەسەر بێت.
2. تەنیا ئەو خانەنشینانەی لە ژیاندا ماون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
3. پەسەندکردنی فۆڕمەکە لای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دەبێت.
4. جگە لە ڕاژەی کارا و گرێبەست، هیچ ڕاژەیەکی دیکە تۆمار ناکرێت.
5. خانەنشینانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
6. میراتگری خانەنشینی کۆچکردوو ناتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
7. سوود لە ڕاژەی خانەنشینی وەرناگرێت، کە وەک پشتگیری داوا دەکرێت.
8. ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی خانەنشینی کە هۆبەی یاساییان هەیە دەتوانن فۆڕمەکە پەسەند بکەن.
9. کۆپی بەڵگەنامەکانی (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاریی و ناسنامەی خانەنشینی) هاوپێچی فۆڕمەکە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران