
دوو کەس بە بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەشت هەزار کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشەبەردا گیراوە.
وێنە گەورەکە: جیا لە بەکارهێنەران کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە، چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراقدا چالاکن، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێگەیەوە هۆشداری دابوو، خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: لیوا موهەنەد حاتم، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: جۆری ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە "حەشیش، كریستاڵ كاپتاگۆن و چەند جۆرێکی دیکە"، بڕکەیشی دوو تۆن و 20 کیلۆ بووە. ئەمە جگە لە دەستگیرکردنی نزیكەی هەشت هەزار تۆمەتبار لە بەكارهێنەر و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
زانیاریی زیاتر: عێراق بە وڵاتێكی ترانزێت بۆ ماددە هۆشبەرەكان دادەنرێت، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بڵاوبوونەوەی ئەو ماددانە وای کردووە ببێتە بەكارهێنەر.
لەلایەکی دیکە: زیاد خەلەف گاتع، بەڕێوەبەری سەنتەری بەدواداچوون و توێژینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئەمساڵ 25 تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەڵوەشێندراونەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە