
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆران دەستپێدەکات و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە عێراق پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت تەواو بووە، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت، دەبووایە لە ناوەڕاستی مانگی حەوت پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەگەڵ بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووینەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی فەرمی دەست بە ناردنی پارەکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: فەرمانگەی چاودێریی دارایی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، وردبینی داتاكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆتی وردبینی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئایا شەڕی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروست دەکات؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشی نوێی مووشەكی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەفڕێت