
سوودانی و بلینکن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت و تێیدا جەختیان لەسەر ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچە کردەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە04-08-2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران دووپاتی کردەوە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەکان تەنیا پەیوەستە بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە و بەرفراوانبوونی بۆ لوبنان و ڕاگرتنی نەتەنیاهۆ و حکومەتەکەی، هەروەها ڕێگرتن لە پەلاماردانی دەسەڵاتدارانی "داگیرکاری زایۆنیستی" بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی دووبارەبووەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی وڵاتان و هەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی ململانێ و فراوانکردنی بازنەی قەیرانەکان.
لەلایەکی دیکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خواستی ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکای دەربڕی بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵی هەبێت لە کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەکان لەلایەنە جیاوازەکانەوە، ئەمەش لە بەردەوامی هەوڵەکانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات