
دوو کچە خوێنداکاری زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون وێنەیەکی سێڵفی دەگرن
ئاڤا نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بواری جیاوازدا خوێندنى لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی کۆریای باشوور (KDI School)، چەند کورسییەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتیى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) بۆ تەرخان کردوون.
زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ (https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000)، پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
مەرجەکانی پێشکەشکار:
• دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70)کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بواردا بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.
تێبینی:
• هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
• تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• دوا کات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی دیکە یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بەوردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.
• دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بەمەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی سەرۆک لیستەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 1469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە كوردستان دەستگیر كراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێكی بڵاو كردەوە