%80 بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵە

شەیری بکە لە:
%80 بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵە

ئالوودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵە و 4% بەکارهێنەرانیش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵدایە.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە بە ووردی کار دەکرێت لەسەر پاککردنەوەی هەرێمی کوردستان لە ماددەی هۆشبەر و ڕێگریکردن لەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی ترانزێت بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دیکە، لەو چوارچێوەیش تەنیا لە شەش مانگدا، هەزار و 469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو شەش هەزار و 242 کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

 

لێدوانی فەرمی: ڕائید ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاڤا میدیای گوت: بەوردی کار لەسەر ڕیشەکێشکردنی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان و وشککردنی شادەماری هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریش بکەین لەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێک بۆ ترانزێتکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی دیکە.

 

-  %80 بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر تەمەنیان لە نیوان 18 بۆ 35 ساڵە، 4% لە خواری 18 ساڵە، 6% لە سەرووی 35 ساڵە و 10% بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆی تەمەنەکان ئافرەتن.

 

- بازرگانە گەورەکانی ماددەی هۆشبەر و سەرچاوەی ماددە هۆشبەرەکانیش  لە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستانن، بۆیە جگە لە کار و چالاکییەکانمان لە ناوخۆ، ژمارەیەک چالاکیمان لە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بازرگانانمان دەستگیر کردووە و ڕادەستی دادگامان کردوون.

 

- دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، هەوڵدرا لەڕێگەی دیکەوە حەبی کەپتاگۆن بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە بە ووردی کارمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە و لە ماوەی ڕابردووش بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەستمان بەسەر 1000 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ