
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی حەوت نەگۆڕاوە و بە هەموو ئەگەرەکان تاوەکو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 13-8-2024 لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکە کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ئەم پێنجشەممەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: خەلیل دۆسكی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوێنێ شەو پەیوەندیم بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، جەختیان كردەوە ئەمڕۆ مووچە دەنێرن، بەپێی زانیارییەكانیشمان ئێستا كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە لەنێو وەزارەتەكە بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی ئەمڕۆ بڕیارە بنێردرێت تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی شارستانییە و هێزە ئەمنییەكانی لەگەڵدا نییە، وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان پێویستی بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراقە.
ئەوەش بزانە: خەلیل دۆسكی جەختیكردەوە بە هەموو ئەگەرەكان دەبێت تاوەكو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەكە بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە