خانمە پێشکەشکار و ئەکتەر, قەشەنگ عەبدوڵڵا
ئاڤا نیوز
قەشەنگ عەبدوڵڵا، خانمە پێشکەشکار و ئەکتەری کورد، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز باس لە وێستگەکانی ژیانی دەکات.
ئاڤا نیوز: بەنیازی جارێکی دیکە دەربکەویتەوە؟
قەشەنگ: دەرکەوتن لەم سەردەمدا تەنیا شێوە و ڕووخسارە نەک بەهرە و تواناکان، بۆیە ئیستا ئارەزووی دەرکەوتنم نییە.
ئاڤا نیوز: پەشیمانیت لە دەرکەوتن و ناوبانگت؟
قەشەنگ: هەرگیز پەشیمان نیم و شانازیشی پێوە دەکەم.
.
ئاڤا نیوز: ئەوکاتەی دەرکەوتیت ژمارەی خانمان لەو بوارەدا کەم بوون، ئەمە بۆ تۆ قورس نەبوو؟
قەشەنگ: بەڵێ قورس بوو، بەڵام نرخی خۆی هەبوو، جوانیی خۆی هەبوو، لە سەردەمی ئێمە تەکنەلۆژیا ئەوەندە پیشکەوتوو نەبوو بۆ ئەوەی کارئاسانی بکات بۆ کارەکانت و ئاستەنگیی زۆر دەهاتە بەردەممان بۆ ئەوەی توانا و بەهرەکانی خۆمان پەرەپێبدەین و لە ئاست خواست و داواکاریی بینەرەکاندا بین، بەڵام ڕێز و پێگەی تایبەتمان هەبوو لەنێو ناوەندە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکاندا و بەشانازییەوە دەیڵێم ئێمە بەردی بناغەی میدیای کوردیمان دانا .
ئاڤا نیوز: دوو ئەزموونی جیاوازت هەبوو، پێشکەشکار و ئەکتەر، کامیانت زیاتر خۆشدەوێت؟
قەشەنگ: هەردووکیانم خۆش دەوێن و بەشێکن لە میژووی قەشەنگی من.
ئاڤا نیوز: هیچ داوایەکت لێکراوە بۆ دەرکەوتنەوە؟
قەشەنگ: بەڵێ، داوام لێکراوە جارێکی دیکە لە تییڤەکان کار بکەمەوە، بەڵام ئارەزووی کارکردنم نییە لە هیچ کەناڵێک.
ئاڤا نیوز: ئێستا تۆ لە کوێ دەژیت و سەرقاڵی چیت؟
قەشەنگ: ئێستا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژیم، هاوسەرگیریم کردووە و کچێکی جوانم هەیە، خوێندکارم و لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دڵسۆز و ئازیز سەرقاڵی گرووپێکی هونەرین بە ناوی "ماڵی هونەریی مریەم خان" ماڵێک دەبێت بۆ هونەر و هونەرمەندان و ماڵێک بۆ نمایشکردنی توانا هونەرییەکان، هەروەها بۆ بەهێزکردنی ڕایەڵەکانی تاکی کورد لە غوربەتدا .
ئاڤا نیوز: لە ماوەی داهاتوودا ئاڤا میدیا وەرزی نوێی دەبێت، پێشنیازی چیت هەیە؟
سەرکەوتووبن، ئاڤا میدیا کەناڵێکی پێشەنگە لە خزمەتکردن بە هونەر و بەرنامە کولتوورییەکان، بەهیوای خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگەی کوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد