
ئاڤا نیوز
قەرەنی جەمیل، یەکێک لە دیارترین هونەرمەند و شێوەکارەکانی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 71 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 3-6-2025، قەرەنی جەمیل، هونەرمەند و شێوەکاری بەناوبانگ و دیاری کورد، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکانەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
لێدوانی فەرمی: حەمە هاشم، هونەرمەند و شێوەکار بە ئاڤای ڕاگەیاند: کارەکانی هونەرمەند قەرەنی جەمیل لە چوارچێوەی هونەری باڵادان، هەروەها لە هونەری مۆدێرن و جیهانیدا جێ پەنجەی دیارە، چونکە ماوەیەکی زۆر لە ئەوروپا ژیاوە و ئەزموونەکانی خۆی لەنێو هونەرمەندە جیهانییەکان پێگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرهەمەکانی قەرەنی جەمیل لە چوارچێوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و خانەی دەربڕینخوازیدان، کارەکانی پەیوەندیی بە هونەری مۆدێرنی جیهانییەوە هەیە، خاوەنی سەدان تابلۆی ئەکادیمی و سەرنجڕاکێشە، چەندین پێشانگەی تایبەت بە تابلۆی هەبووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوایین تابلۆکانی قەرەنی جەمیل لەسەر بێبایەخبوونی شارستانیەکان بووە لە میزۆپۆتامیا، باس لەو سەردەمە دەکات کە شارستانییەتەکان پشتگوێ خراون.
ئەمەش بزانە: قەرەنی جەمیل، برای مامۆستا بەهرام جەمیل-ـە کە لە ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە بەردەم "دائیرەی ئەمنی شیمال" شەهید بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
49 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج