
هونەرمەندانی بەشدار لە کۆنسێرتەکانی ڤیزت کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی ڤیزت کوردستان کە کاردەکات بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان لە دووەم تا چوارەم رۆژی جەژن سێ کۆنسێرتی گەورە بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی ناسراو لە هەولێر ساز دەکات.
وێنە گەورەکە: ڤیزت کوردستان دامەزراوەیەکی ناحکومییە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دامەزراوە، لە چوارچێوەی کەرتی گەشتوگوزار کار دەکات و مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت کێستەیی وتەبێژی دامەزراوەی ڤیزت کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی یەکەم کۆنسێرت لە هەولێر بۆ هونەرمەندانی بەنێوبانگی عەرەب یارا و محەممەد سالم بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت هەزاران کەس ئامادەی بن.
"لە رۆژی سێیەمی جەژن هونەرمەندی بەنێوبانگی لوبنانی ڕاغب عەلامە و چوارەم رۆژیش هونەرمەندانی نێوداری کورد ئەیوب عەلی و کاروان کامیل کۆنسێرتەکانیان بەڕێوەدەچن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنسێرتەکان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە نێو کەشێکی فێنک و جیاوازدا بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب