
دیمەنی گروپێکی هەڵپەڕکێی بەشدار لە فێستیڤاڵەکە
ئاڤا نیوز
شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەڵپەڕكێی بانە دەستیپێكرد كە جگە لە گروپەكانی هەڵپەڕكێی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، هەردوو گروپی تیپی هونەرە جوانەكانی دهۆك و گروپی هەڵپەڕكێی ئامەد لە باكووری كوردستانیش بەشدارن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە كۆتاییەكانی وەرزی بەهار، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەڵپەڕكێ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، لە شەشەمین كۆپیی فێستیڤاڵەكەش، 10 بەرهەمی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و دوو بەرهەمی هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان، هەڵبژێردراون، جگە لە نمایشی هەڵپەڕكێ، ژمارەیەك وۆركشۆپ و پانێڵی پەروەردەیی و زانستی سازدەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2025-05-28، شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەڵپەڕکێی بانە دەستی پێکرد، كە بۆ قۆناغی كۆتایی 10 بەرهەمی ناوخۆیی گروپە هونەرییەكانی ئێران. و دوو بەرهەمی هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان هەڵبژێردراون.
زانیاریی زیاتر: گروپە هونەرییەكانی: ئیلامیان ئیلام، کوردستان بانە، داڵاهۆ تاران، چیا سەقز، چیکسای خوراسان، ڕۆژمە ڕێگێ وار ورمێ، پشتوێن شێل سنە، گۆڤەند ورمێ، دانێکێش مەریوان، هەتاوی مەهاباد و گروپی تیپی دهۆک و جۆلەمێرگ ، بەشداریی قۆناغی كۆتایی فێستیڤاڵەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب