
ساتی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عێراق گەورەترین هاوردەکاری بۆمبی فرمێسکڕێژی کۆریای باشوورە و لە ساڵی پارەوە زیاتر لە یەک ملیۆن بۆمبی هاوردە کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆریای باشوور 25 ساڵە بەکارهێنانی ئەو بۆمبەی قەدەغە کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو داتایانەی دەزگای پۆلیسی نیشتیمانی بە یۆنگ های ئین، ئەندامی لیژنەی کارگێڕیی گشتی و ئاسایشی پەرلەمانی کۆریای باشووری داوە، لە ساڵی 2019 تا نیوەی یەکەمی هەمان ساڵ، وڵاتەکە نزیکەی 4.73 ملیۆن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی هەناردە کردووە.
زانیاریی زیاتر: عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە ئەو جۆرە بۆمبەی لە کۆریاوە هاوردە کردووە، بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو بۆ جاری یەکەم 732 هەزار بۆمبی هاوردە کردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵیش 478 هەزار بۆمبی دیکەی هاوردە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندەنووسیا لە پلەی دووەم دێت بە کڕینی 649 هەزار بۆمب، دوای ئەو فلیپین 625 هەزار و مالاوی 398 هەزار بۆمبیان لە کۆریای باشوور کڕیوە.
ئەمەش بزانە: بەشێوەیەکی سەرەکی بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپێشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لەلایەن حکومەتەکانەوە بەکاردەهێنرێت، لەکاتێکدا بەهۆی مەترسیی کاریگەرییەکانی ئەو گازە لە ساڵی 1999ـوە حکومەتی کۆریا بەکارهێنانی ئەو گازەی قەدەغە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە