
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی دەکاتەوە، بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی قامیشلۆ لەلایەن تورکیا کراوە و بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوەتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ترافیکی عەفرین لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بیسترا. زانیارییەکان پشتڕاستیان کردەوە بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆردوومان کراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەپێی لێکۆڵینەوەکان درۆنێکی تورکی هێرشەکەی کردووە، بەدواداچوون بۆ دیاریکردنی زیانە گیانی و ماددییەکان دەستیپێکردووە".
باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا 92 هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە 29 کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 27 کارمەندی سەربازی و 16 کەسی مەدەنیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشکی بۆ ساڵی 2023-2024 دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە خامنییەوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشکی بۆ ساڵی 2023-2024 دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە