
پۆستەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
فیلمی "ژیانی بزنەكە" باس لە ژیانی هاووڵاتییەكی هیندی دەكات كە لە سعوودیە وەك كۆیلە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، ناكۆكی دەخاتە نێوان ئەو دوو وڵاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: فیلمی “ژیانی بزنەكە” باس لە هاووڵاتییەكی هیندی دەكات كە دەڕوات بۆ سعوودییە بۆ كاركردن، بەڵام لەلایەن چەند شێخێكی سعوودییەوە دەبرێت بۆ بیابانە دوورە دەستەكان و بزن و مەڕ و هوشتری پێ بەخێو دەكەن و لە مافە سەرەتاییەكان بە تەواوەتی بێبەش دەكرێت، دواتر بە زەحمەتییەكی زۆر دەتوانێت هەڵبێت و بگەڕێتەوە وڵاتەكەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سعوودییەكان بە توندی دژی فیلمەكە وەستاونەتەوە و دەڵێن، هەرگیز هاووڵاتیان و شێخەكانیان بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتیانی هیندستاندا نەكردووە و نایكەن ئەمە هەڵەیەكی كوشندەیە كە ڕووخساری هاووڵاتیانی ئێمەی ناشرین كردووە.
ئەمەش بزانە: فیلمەكە لەلایەن نێت فلێكسەوە بەرهەمهێنراوە و سعوودییە بەتەواوەتی بایكۆتی نێتفلێكسی كردووە و دەیانەوێت فیلەمەكە بسڕێتەوە و داوای لێبوردن لە سعوودیە بكەن.
قووڵتر: فیلمەكە كەسایەتی شێخەكانی سعوودیە زۆر بەناشرین پیشاندەدات، باس لەوەدەكات شێخەكانی سعوودیە تەنانەت مافی سەرەتایی كە نان و ئاوە بە هاووڵاتییە هندییەكە نادەن و لەگەڵ بزن و مەڕ و هوشترەكاندا خواردنی دەدەنێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد