
حەکیم لوقمان، بازرگانی کورد
ئاڤا نیوز
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ڕەتیدەکاتەوە حەکیم لوقمان، ئەو بازرگانە کوردەی لە ئیستەنبووڵ بە چەقۆ کوژرا، بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردییەوە کوژرابێت، بە هەوڵێک بۆ دروستکردنی ڕق و دوژمنایەتی ناوی دەبات.
بۆچی گرنگە: دوای کوژرانی حەکیم لوقمان، بازرگانی کورد دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی کوژراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دەرکەوتووە، حەکیم لوقمان لە شوێنێکی مەیخواردنەوە لە قەزای فاتیح لەگەڵ دوو لە هاوڕێکەی لەسەر “سەیرکردنی ئافرەت” دەبێت بە دەمەقاڵییان دواتر بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەر حەکیم لوقمان و بەسەختی برینداری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. جەختی کردووەتەوە کە ئەو کەسانەی لە سۆشیال میدیا ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە، ئامانجیان هاندانی خەڵکە بۆ ڕق و دوژمنایەتی.
باکگراوند: حەکیم لوقمان، تەمەن 45، بازرگانێکی کوردە و خەڵکی شاری دهۆکە، دوێنێ لە شاری ئیستەنبووڵ 12 کەس بە چەقۆ لێیاندا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا