ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە لە 41 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 ئەیلوول

دیمەنێکی کەرتی غەززە کە تیایدا تەرمێک کەوتووە و ژمارەیەک هاووڵاتیش لە دەوری تەرمەکە دەبینرێن. وێنە؛ ئاژانسی ئۆرنوا
ئاڤا نیوز
جەنگ لە كەرتی غەززە پێ دەنێتە 12ـەمین مانگ و ژمارەی كوژراوەكانیش بۆ نزیكەی 41 هەزار كەس بەرزدەبێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 كەس لە كەرتی غەززە گیانیان لە دەستداوە، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە كەرتەكەدا گەیشتە 40 هەزار و 861 كەس و بریندارەكانیش 94 هەزار و 398 كەسی تێپەڕاند.
ئەمەش بزانە: پێكدادانەكان لە كەرتی غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بەردەوامن و لە باشووری لوبنانیشەوە پەیتا پەیتا مووشەك ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل دەكرێت، سوپای ئیسرائیل مووشەكبارانی ناوچەكانی باشووری لوبنان دەكات.
لەلایەكی دیکەوە: چەندین شاندی نێوەندگیری ئەمریكی، بەریتانی، قەتەری، میسری سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە كەرتەكە و ئەنجامدانی دانوستان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا