ئاڤا نیوز
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنە ئابوورییەکانی عێراق و کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، لە دوێنێنوە هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بە کۆبوونەوەکان دێت و بڕیار لەسەر ڕاسپاردەکانی دوێنێ دەدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا گوتی، "بڕیارە ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب بەسەرۆکایەتیی شاندێکی دارایی، بە جیا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و شاندی دارایی یاوەریان کۆببێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی بودجە و چارەسەری گرفتەکانی پرسی مووچە دەخرێتەڕوو.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت تاوەکو 12 یەکلایی دەکرێتەوە.
باکگراوند: دوێنێ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە، گومرگ و خاڵە سنوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات