
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی کێشە لە بایۆمەترییەکەیان، ماوەی 65 ڕۆژە خانەنشینانی یەکەی 70 مووچەیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کێشەکەی چارەسەر کردووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار خانەنشین کە تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە، دەبێت دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، چونکە لەو وەزارەتە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی یەکەی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: "گرفتی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی یەکەی 70 چارەسەر کرا و سبەی یان دووسبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی یەکەی 70 بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و پێویستە خانەنشینانی یەکەی 70 بەڵگەنامەکانی بایۆمەتری، کارتی نیشتمانی خۆیان و باوکیان، ناوی چواری دایک و خێزانەکانیان ڕادەستی بەشی خانەنشینی یەکەکە بکەن، بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە