پێش سەردانەکەی پزیشکیان لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت
- عێراق
- 10 ئەیلوول

کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان و محەممەد شیاع سوودانی لە تاران، وێنە: IRNA
ئاڤا نیوز
پێش سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران تایبەت بە ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و لەپاڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریش لە بواری ئەمنیی و بازرگانیی لەنێوان هەردوولادا واژۆ دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع)ـی ڕاگەیاند: لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران کۆتاییان بە ڕەشنووسی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە هێنا کە بڕیارە لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، لەنێوان بەرپرسانی باڵای هەردوولادا واژۆ بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پلانی سەردانەکەی پزیشکیانی ئاشکرا کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو: پزیشکیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا، سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکات، "ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت، سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات