لە حکومەتەوە بۆ مووچەخۆران: ساڵی داهاتوو ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 15 ئەیلوول

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی هەردوو ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، تاوەكو سەری ساڵ مووچە لەلایەن بەغدا دەنێردرێت، تاوەکو ئەوکات سەرجەم گرفتەكانی لیستی مووچە چارەسەر دەکرێن و ساڵی داهاتووش ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەكە: حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆكردن بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە بەردەوام دەبن، ئەم هەفتەیە شاندێکی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لە ماوەی دوو ڕۆژدا گفتوگۆ لەبارەی گرفتەکانی لیستی مووچە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ئەم ڕێككەوتنەی كە هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەنگمان لەسەری دا، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاری لەسەر درا، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەند كردووە كە دەبێت مووچە بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: وەک د. ئومێد سەباح باسی کرد، لە ئێستاوە تاوەكو سەری ساڵ بوار لەبەردەم هەولێر و بەغدایە كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكەن، بەڵام لەدوای سەری ساڵیش مووچە هەر بەردەوام دەبێت، كە دەگوترێت تاوەكو سەری ساڵ مەبەست ئەوەیە كە گرفتەكان نابنە هۆی نەناردنی مووچە و ئەم چەند مانگە بێ کێشە مووچە دەنێردرێت، بۆ ساڵی داهاتووش هەوڵ دەدرێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- بیروڕا
- 17 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش