
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئێستا زیاتر لە 65 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مژدەی پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری لە دوو ساڵی داهاتوودا بە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی کارەبا 1340 مێگاوات زیادیکردووە و گەیشتووەتە 3817 مێگاوات، هاوکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 7689 مێگاوات.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ملیاران دۆلارمان بۆ ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان خەرجکردووە، هاوکات پلانی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دەستیپێکردووە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتووش تەواوی هەولێر کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت، هاوکات لە دوو ساڵی داهاتوو لە تەواوی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەم وێستگانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراون:
وێستگەی هەڵمی خەبات: 300 مێگاوات
وێستگەی گەرمیان: 165 مێگاوات
وێستگەی دێرەلووک: 38 مێگاوات
ویستگەی بازیان: 750 مێگاواتە، لەو بڕەش 250 مێگاواتی لە وزەی پاک بەرهەم دەهێنرێت.
بەگەڕخستنەوەی سێ وێستگەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک: بە بەرهەمهێنانی 87 مێگاوات کارەبا.
ئەمەش بزانە: لە كابینەی نۆیەمدا بەرهەمێنانى كارەبا بە وزەى خۆر کەوتووەتە بوارى جێبەجێكردنەوه، لە ئێستادا 20 مێگاوات كارەبا لە ڕێگەى كەرتى گشتى و تايبەتەوه بە وزەى خۆر لە هەرێمى كوردستان بەرهەم دەهێنرێت، لە پلاندايە 75 مێگاوات كارەبا بە وزەى خۆر، لە سێ پڕۆژەى ديكە بەرهەمبهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کابینەی نۆیەمدا 436 هەزار و 981 هاوبەشەی نوێی کارەبا زیادبووە و تیکڕای ژمارەی هاوبەشانی کارەبا گەیشتووەتە مليۆنێک و 885 هەزار و 270 هاوبەش.
پێدراوە ڕاستییەکان: پاڵپشتیکردنی کرێی کارەبای ماڵان 26.41 دینارە، هاوکات کرێی هەر کیلۆواتێکی کارەبا 110 دینار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران