باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ڕێنمایی نوێ بۆ ئاوارەکانی لوبنان دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 ئەیلوول

دیمەشقی پایتەختی سووریا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، ڕێنمایی نوێ بۆ هەموو هاووڵاتییانی لوبنان دەردەکات کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی لوبنانەوە ئاوارەی سووریا بوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، تاوەکو ئێستا سەدان کەس کوژراون و بە سەدانی دیکەش بریندار بوونە، ئەمە جیا لە ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەنێوخۆی وڵاتەکە بۆ دەرەوەی لوبنان، لە نێویشیاندا عێراق و سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی لوبنان چوار فەرمانی دەرکرد و بڵاوی کردەوە :
یەکەم : هەر هاووڵاتییەکی لوبنانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتەی هەبێت دەتوانێت لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق یان لە ڕێگەی وشکانییەوە لە دەروازەی سنووری ئەلبوکەمال - قائیمەوە بەبێ ڤیزە بچێتە نێو خاکی عێراقەوە.
دووەم: ڕێگە بە هاووڵاتییانی لوبنان دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بچنە نێو خاکی عێراقەوە، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆی لوبنان بێت.
سێیەم: هەر هاووڵاتییەکی لوبنانی پاسپۆرتی نەبێت دەتوانێ سەردانی عێراق بکات، لەڕێگەی باڵیۆزخانەی لوبنانەوە لە دیمەشق کەبەشێوەیەکی کاتی بەڵگەنامەی گەشت یاخود پاسپۆرتی پەڕینەوەی پێ دەدرێت و تەنیا بۆ چوونە نێو خاکی عێراق بەکاردێت .
چوارەم: هاوسەری بەڕەچەڵەک سووری، بە یاوەری هاوسەرە لوبنانییەکەی دەتوانێت ڤیزا لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا بە خۆڕایی و بەبێ هیچ بڕە پارەیەک وەربگرێت و بچێتە نێو خاکی عێراقەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات