
گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دادوەری فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی و کەسوکارەکەی و هەر 63 کەسایەتی تۆمار کرابوو، بە تەواوی ڕەتکردەوە، بەهۆی بێ بنەمایی و ناڕاستی داواکان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 02-10-2024 دادوەر ڕاندۆلف مۆس، دادوەری فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن، لە دانیشتنێکدا سەرجەم ئەو داوا و سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لەلایەن دادگاوە سزای تاوانکاری بەسەردا سەپێنراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دادوەر مۆس لە دانیشتنی دادگادا، هۆشداری داوە، کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەما بەردەوامبن بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی یاسایی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، جەختی کردووەتەوە، کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و خراپ بەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە